ژەنیار
سازژەن، سازبەن، نەواژەن.
ڕەشمێو
یاقووتی، جۆرێک ترێی وردی سووری تۆخی نزیک بە رەشە کە لە ناوچەی سنە زۆرە.
باڵێن
1. پشتیوانەی دیوار و کۆڵەکە؛ 2. دارێکە دەیخەنە پشت دەرگای داخراو.
ئێلان
هێلانە
ئاگا
1. خەبەر، وەکوو: (ئاگام لێ نییە)؛ 2. هوشیار، وشیار؛ 3. زانا و ژیر؛ 4. بێدار، نەخەوتوو، وەکوو: (نەخەوتووە و بەئاگایە).
زابار
نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە.
چاکین
چاک و باش، باشترین.
خەمڵیو
1. ههڵسهنگێندراو؛ 2. رازاوه.
کۆڕەنگ
هەموو رەنگێک پێکەوە، کۆی هەموو رەنگێک. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (رەنگ) بە واتای نما و چۆنییەتی دیمەنێک، کە پێکەوە دەبێتە: (هەموو رەنگێک پێکەوە) ساز کراوە.
ژێهات
لێهاتوو، هەڵکەوتوو.