باڵار

باڵادار، کاریتە، دیرەک، دارێکە بۆ سفتکردنەوەی فرێتی قاڵیکردن بەکاری دەبەن.

هەڕەت

1. تاف، ئاز، تۆخ، وەکوو: (تافی لاوەتی) یان (تۆخی لاوەتی)؛ 2. جەنگە، کاتی زۆربوونی شتێک؛ 3. دەرفەت، کیس.

ئارساماس

فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی سپای کوورشی هەخامەنشی بووە. بڕوانە وشەی ئار.

باویلە

بڕوانه باویلکە.

هۆما

1. هوما، هومای، بە زاراوەی زازاکی واتە: یەزدان، خودا، خودێ، پەروەردگار؛ 2. دڵبەستن بە ئەنجامدانی کاری چاک یان خراپ؛ 3. گۆرانیگوتن بۆ منداڵ بە مەبەستی کردنەخەو؛ 4. مەلێکە کە لە میتۆلۆژی ئێراندا وا باوە کە: سێوەری بکەوێتە سەر سەری هەرکەسێک دبێتە پاشا و خاوەن تاج و تەخت؛ 5. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی برووجرد.

سەیوان

1. سابات؛ 2. چەتر؛ 3. خەرمانەی مانگ.

خۆشین

1. دوای باران؛ 2. خۆڕسک؛ 3. نێوی یه‌کێ له‌ رێبه‌ری ئایینی یارسانه‌کان.

باڤێ

ئەشکەوتێکە لەسەر سنووری باکووری کوردستان، لە ناوچەی هەکاری.

پەسنۆ

پێهەڵگوتن، چاکە گوتن.

ڤیانا

1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!