ڕادە

1. دێرانە، بارست؛ 2. چلۆنەتی.

ئاراز

1. ئارائاس، ئاراس، فرمیسکی شادی؛ 2. یە‏کێ له ‏فەرماندە‏رەکانی مادی چکۆڵه؛ 3. یە‏کێ لە ‏پاڵە‏وانە‏کانی کوردی زەعفە‏رانلوو؛ چۆمی ئاراز، یان ئاراس، لە ناوچەی بینگۆڵ لە کوردستانی باکوورەوە سەرچاوە دەگرێ و 435 کیلۆمیتر بە ناو خاکی کوردستاندا دەڕوا و بە سنووری ناوەندی ئێران و ئازەرباییجاندا تێدەپەڕێ و دەڕژێتە زەریای قەزوێنەوە. درێژایی ئاراز دەگاتە 920 کیلۆمیتر. بڕوانە وشەی ئار. بۆ وەبیرهێنانەوە، زۆربەی زۆری ئاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە رێگای یەکاوی عارەبان (شط العرب)ەوە دەڕژێنە کەنداوی فارس/عەرەب، لە کوردستانی باکوور، لە شاری بینگۆڵ (بنگۆل)ەوە سەرچاوە دەگرێ.

نێرگز

ناوی گوڵێکە کە لە وەرزی بەهاردا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەڕوێت

وێرا

ئازا، نەترس.

زرینگە

دەنگی وێککەوتنی کانزا، زرینگەی خڕخاڵ.

ئەسپەرە

1. ئەسپەر، مەترکە، پێگرەی بێڵی بێڵباخ؛ 2. ئەو دارەی لە دەسکەبێڵی ئاسنی رادەکەن بۆ بێڵباخ و زەویهەڵکەندن؛ 3. گیای رەنگڕێژیی.

ئاداره

ئادارۆک، گوڵێکه‌ له‌ سه‌ره‌تای به‌هاردا ده‌پشکوێ.

تیرکان

1. شەڕاشۆ، ئامادە بۆ شەڕ؛ 2. هۆزێکی کوردن لە باکووری کوردستان.

کۆسرەت

نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی کۆیە، لە کوردستان.

گوڵخواز

جووانویست، کەسێک کە حەزی لە شتی وێنەی گوڵە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!