نارێ
سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. بڕوانه بۆ نارین.
خازێ
سوور، (وهک بهرخی خازێ)
ژووار
1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئار
1. لەو سەردەمەدا پێشبەندی (ئار) بە واتای (ئاگر و پاک) بۆ رێزدانان لەو شتانەی کە (پاک و پیرۆز) بوونە بەکار براوە، وەک: ئاریاکیس، ئاریبانس و ئارچاری؛ لە راستیدا نێوی ئارچاری، چاری بووە کە هەر دەبێتە چێری. 2. وشەی (ئار) لە زمانی کوردیدا واتای ئاگر و رەنگی سوور دەدا کە لە ریشەی وشەی (ئار)ی ئەوێستایی یەوە هاتووە و واتای (ئاگرپەرست) و (سوور) دەدا، لە زمانی پالەوی یان کوردیی کەڵوڕیشدا هەر ئەو واتایە دەدا و گوتراوە (ئارووس)؛ 3. (گەورە و مەزن)؛ 4. واتای (ئێش و ئازار) دەدا و لە زاراوەی کەڵوڕی (پالەوی)ی کۆنیشدا هەر ئەو مانایە دەدا؛ 6. هەروەها (ئار) مانای سپیکەلە یان چەرمەڵەش دەدا؛ 7. پاشگری بکەرە و بە هەندێ وشەی چووکەوە دەلکێ و نێوێکی دیکەی چاوگ ساز دەکا؛ وشەی ئاراراتیش دوور نییە لە وشەی ئار و ئاور کەوتبێتەوە، لەوانەیە ئەم وشەیەشیان بۆیە لەسەر ئەم کێوە دانابێ، چونکە کێوێکی سەر بە ئاگر یان گڕکانە، تورکەکانیش وشەی ئاگریان گۆڕیوە بۆ (ئاغر) و وشەی (داغ)یشیان کە وشەیەکی تورکییە و واتای چیا دەدا پێ زیاد کردووه و نێویان ناوە آغریداغ؛ حوکوومەتی تورک، وشەی (داغ)ی بۆیە بە وشەی کوردی ئاگرەوە ناوە و کردوویە بە (ئاغر)، لەبەر ئەوە بووە کە نێوی کوردیی لەو پارچەیە تێک بدەن و بیشێوێنن؛ چیای ئاگریی لەبەر ئەوەی کە گڕکانە و سەربەئاگرە، بوومەلەرزەی زەمەند و وێرانکاری لێ رادەبێ.
شەڤین
1. شەوێن، ڕەش وک شەو، شەوەزەنگ؛ 2. لەوەڕینی ئاژەڵ بەشەو؛ 3. جێگای پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا.
پیرسان
1. پیر لە زمانی کوردیدا چەندین مانای هەیە: الف. پیری بەساڵاچوو؛ ب. گۆڕ، گڵکۆ؛ ت. پێشوازییکردن، بە پیرییەوەچوون؛ پیرسان لێرەدا واتە: سوڵتانی پیران، سوڵتانی چاکان؛ 2. نێوی گڵکۆی یەکێک لە پیرانی تەریقەتی سۆفیگەرییە لە ناوچەی جزیر لە کوردستان.
ڤارسۆ
نێوی گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
لاسۆ
کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.
دووریکا
جۆرێک کووزه یان گۆزهی ئاوه.
فەرۆشە
جۆرێک گیایە بۆ دەرمان.