سێریا

گەورەگوندێکە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

زاخان

بەردەڵانی زۆرچەتوون.

بێستان

بێسان، بوستان، جێچاندنگەی میوەگەلی وەکوو: کاڵەک، شووتی، بایجان و تەماتە و هاروێ و هیدیکە.

هۆنەر

ئەو کەسەی کە شتێک لە گوێن مووروو، کەزیە، گوریس، هەڵبەست، دەهۆننەوە.

مەرسین

پشاوتن، گرمۆڵکردن، گوڵۆڵەکردن.

فاتک

قومری، یاکەریم.

شاواز

1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.

زەنوێر

جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا.

ئاوەڵ

دۆست، یاوەر، هاوڕێ.

ساوا

1. تازەزێ، تازەپێگەییشتوو؛ 2. سەوزایی تازەدەرهاتوو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!