پەپووک
پەپوو، پەپووسڵێمانە، پەپووسولەیمانی.
ئاودەل
پۆڕی نێر، مەلێکە لە کەو بچووکتر، راو دەکرێ و گۆشتی دەخورێ.
بێوەر
1. بێ بەر؛ 2. رەنج بەخەسار؛ 3. بێ بەش.
ئۆبه
به زاراوهی کرمانجی بریتییه له کۆمهڵێک رهشماڵ.
حاجیلە
گوڵێکی سپی ناوزهرده، گیایهکه لهناو دهخڵ دهڕوێ.
بڕوا
لە شتێ دڵنیا بوون، بڕوا بە کەسێ کردن. بڕوانە باوەڕ.
مژۆڵ
برژۆڵ، برژانگ.
دڵکێش
جوان و دڵڕفێن.
ئەسکڵ
سکڵ، پۆلوو، پۆل، پەرەنگ، پەن، پەنگر، بژ، پەل، خەڵووزی سوورەوەبوو.
باگر
باگا، رۆچنەی با، بە شوێنێک دەگوترێ کە با بیگرێتەوە، یان با بگرێتە خۆی.