بژوێن

زەمەند، زەوی پڕگیا و لەوەڕ.

تەبارە

1. نێوان، لەمپەر، تێخە، بارست؛ 2. هەرزاڵ، پێڕک؛ 3. دەخڵی گەییشتووی نەدووراو.

ڕۆژین

وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.

هەولێر

1. هەڤلێر، یەکجار باش، لە باشیش باشتر؛ 2. شارێکی کۆنی کوردنشینە لە باشووری کوردستان کە دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ بەر لە زایین و ئێستا پایتەختی هەرێمی کوردستانە؛ 3. نێوی کۆنی ئەم شارە (ئەربیل) کە بە سریانی واتە: ئەربەعیلە واتە: چووار دەور قەڵا.

قەیتەران

1. گیایەکە دەرمانە بۆ گورچیلە و گەروو؛ 2. نێوی پاڵەوانی چیرۆکی (قارەمان و قەیتەران) ە.

خاوێر

نێوان خه‌و و بێداریی.

بێوەر

1. بێ بەر؛ 2. رەنج بەخەسار؛ 3. بێ بەش.

پڵپڵە

ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.

ڕەواز

1. رێباز، رێگای هاتوچۆی خەڵک؛ 2. رێزەبەردی سەر ملەی کێو.

بێزار

وەڕس، جاڕز، هەراس.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!