شێوە

1. وێنا؛ 2. چەشن، ڕوواڵەت.

بانتا

1. ئەو گەڵاو شووڵەی سەری سەوەتەی پێدەگرن؛ 2. باخێکە لە چیای ئاویەری گەورە لە سەرووی ماماتکەوە لە شار سنە.

باخڵە

تۆدان، تۆمدان، تۆمەدانە، خورجی تۆم و دانوولە کە بۆ وەشاندن و چاندن بەکاری دێنن.

ئاردەو

ئەردەوان، نێوێکی کۆنی ئاوێستایییە. بڕوانە بۆ ئار.

نیاز

1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.

ڕێزان

1. بەڵەدی رێ، شارەزای رێ؛ 2. بیرەوەند و زانا؛ 3. وەرین و بەربوونەوەی گەلأ، گەلأرێزان؛ 4. نێوی دوو گوندە لە کوردستان.

سیری

1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.

گوندی

لادێیی، خەڵکی دێهات، کرمانج.

ئەزنا

نێوی هۆزێکی کورد بووە لە نزیک خوڕەماوا و عەلیگوودەرز لە ناوچەی لوڕستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کاڵا

1. قوماش، پارچە، ماڵی گەزیی، جلوبەرگ؛ 2. کەلوپەلی بازرگانی. (کاڵا بەقەد باڵایە)

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!