تیرڤان
تیروان، تیرهاوێژ.
کارچین
جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
تاشک
گورجوگۆڵ و بەکار.
ئاڤدین
تۆڵەکردنەوە، تێهەڵکردنەوە بۆ لەحەقهاتن.
بەلار
1. یەکجارگەییشتوو، شلک و تەڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: هەی بـــــەلار و بـــــەلار و بــــەلارەوە/ مەمکۆڵەت شەکرە سێون بە دارەوە
فنداک
مۆمدان، جێگەی شەم.
سەیران
گەشتوگوزار، پیاسە و گەڕان.
کەسپەر
چاوشین، چاوکاڵ.
داگر
1. داگرتن و داپۆشین، وەکوو: هەور هەموو ئآسمانی داگرت، ئاگر تەواوی دارستانەکەی داگرت؛ 2. هەموولا وەبەرخۆدەر، وەکوو: شەڕی دووهەمی جیهانداگر؛ 3 داگر، وەکوو: کرماشان داگری چەندین شار و گونده.
باڵینە
رفێدە، ماگەی نانپێوەدان بە تەنوورەوە.