لاوان
کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!
سیاخاڵ
خاڵڕەش، خاڵی رەشی قەترانی.
سیتاڤ
1. تیشکی هەتاو؛ 2. تین و گەرمای هەتاو.
ژەرەژان
1. کۆی وشەی ژەرەژ، پۆلەژەرەژ؛ 2. نێوی کێوێکە لەلای زەنگان یان زەنجان کە کەوی زۆرە و لادێکانیشی کوردن.
هێور
1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. پەناگا، داڵدە؛ 3. ئەنوا، جێگە؛ 4. بوێریی، ئازایی، نەترسان.
تاپۆ
1. تارمایی، رەشایی لە دوورەوە؛ 2. مووچەی مەزرای خەڵاتیی و بێباج؛ 3. قەباڵەی موڵکایەتی؛ 4. بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕیی قەباڵەی موڵکنووسین.
خۆزان
شارەزا لە خۆ، بەڵەد لە جێگە و شوێنی خۆ.
ئێرارتۆ
تیرەیەک لە تیرەکۆنەکانی سەردەمی ماد.
میرۆ
میرا، پاشای بچووک.
لاژە
لاوژە، گۆرانی.