تاناس
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئەستێ
بەردی ئەستێ، ئەستێ و قاو، بەردەچەخماخ.
نێچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
خەلەک
1. گەو، ئاڵقە؛ 2. مووی لێکئاڵاو.
ڕاشکان
بەسەرچوون، تێپەڕبوون، وەکوو شەو راشکا ئێمە هەر نەمانتوانی بچینە سەر بەجێهێنانی کارەکەمان.
وانەر
خوێنەر، خوێنەرەوە.
ئارڤین
ئاگری ئەوین، ئاگری حەز و خۆشەویستی
هاژە
1. دەنگی گەڵا و دەنگی با و دەنگی خشەخشی داران؛ 2. خوڕەی ئاو.
ڕاجان
باپیرەی زەڕدەشتی پەیامهێنەر.
سۆشین
سیاوەشوون، سەوشوون، گیایەکی قەفئەستووری بەرزە، کە بنی وەک چەوەندەر وایە، وشکی دەکەن و دەیکوتن، ئاردەپەڵووی پێدەڵێن و لە گۆگەم بەرزترە. سۆشین بۆ خۆی چیرۆکێکی هەیە: دەڵێن پاش ئەوەی کە باوەژنی سیاوەش بوختانی بۆ کرد، کە گوایە حەزی لێکردووە و چۆتە سەری، باوکی سیاوەشیش دەڵێ: بۆ رووسووریی سیاوەش، دەبێ سیاوەش لەناو ئاگرێکی زۆر گەورەوە بپەڕێتەوە، ئەگەر سووتا گوناحبەکۆڵە و تاوانبارە و دەمرێ، ئەگەریش بێتاوان بێ دەرباز دەبێ! سیاوەش لەئاگر دەدا و بەساقی دەپەڕێتەوە و رزگاری دەبێ، بەڵام لە جێی ئاگرەکەدا گوڵێکی ئاماڵ سوور و شین، سەوز دەبێ کە نێوی (سۆشین)ی بەسەردا دەبڕن!