ئارڤین

ئاگری ئەوین، ئاگری حەز و خۆشەویستی

شۆتیلە

خوشیلک، گیایەکی شیردارە.

کاردۆش

1. بەو کوردانە دەگوترا کە لە گێڵان دەژیان؛ 2. کاردۆشییەکان دوای ئەوەی کە حوکوومەتی ماد، لە دەسە‌ڵات کەوت و کوورشی هەخامەنشی هاتە سەر دەور، ملیان بەو دەسە‌ڵاتە نەدا و لەگەڵ حوکوومەتی هەخامەنشی بەشەڕ هاتن و تەفروتوونا کران.

وەشین

1. داوەرین، بەربەەنەوە، وەرەقەکردن؛ 2. بڵاوکردنەوە؛ 3. بڵاوکەرەوە؛ 4. ئامرازی بڵاوکردنەوە.

ئەڵوەن

1. ئەڵوەند، چالاک، بەدەستوبرد؛ 2. هەم نێوی کێوێکە هەم نێوی رۆبارێکە لە باشووری کوردستان لە خانەقین. بڕوانە ئەروەند.

شاتار

تارباس، تاری گەورەی مۆسیقا.

نەچیر

ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.

بێرەسا

ئەو شوێنەی کە مەڕی لێ مۆڵ دەدەن بۆ دۆشین.

نسار

خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.

ئه‌رخه‌یان

دڵنیا، خاترجه‌م، بێخه‌م.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!