ژینکۆ

کۆی وشەی ژین یا ژیان.

یانە

1. وشەیەکی هەورامییە بە واتای: ماڵ، مان، خانوو، جێگەی حەسانەوە؛ 2. ئان نا، دەنا، ئەگینا؛ 3. ئامرازێکە لە عەڕابەدا؛ 4. ناوەڕاستی ئاپۆرە.

ڕەزەن

رەزده،‌ چەفتی درگا، ئەڵقەڕێز و دوولایی.

ڕەوشێ

1. جووان و پەسن؛ 2. گەش و سوور.

شەمێلە

1. دانەوێڵە کە گاجووتی پێ قەڵەو دەبێ؛ 2. شەمۆڵەی ژنان.

تێلیناز

کیژی قژ ساف و زەرد.

ساردۆنیا

گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ.

ئاوێنه

ئاینه‌، نه‌ینووک، جام، قۆدیک.

ژوولیان

ژاکان، سیسبوون.

حەیزەران

دارێکە لە شوێنی گەرم دەڕوێ، وەک قامیشی ناوپڕ وایە و بۆ هەلاجی بەکار دەبرێ و شتی جووانیشی لێ دروست دەکەن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!