تیشکە

تیرێژ، رووناکایی خۆر، بریقەدانەوە.

زەری

1. زەڕی، جۆرێک پارچەی زەردی ریشاڵریشاڵە؛ 2. جووانی سپیپێستی ئاماڵزەرد؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

جەنگاوەر

چەکداری بەشدار لەشەڕ، شەڕکەر.

ڕەوەند

خێڵەکی، کۆچەر، چادرنشین، ئەوانەی گەرمێن و کوێستان دەکەن.

ساکار

سادە و بەخەوش و خەت، بێخاڵ و مێڵ.

هاژین

هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر)

قەسیلە

جۆرێ کەچکی دارین.

خاڵدار

1. مرۆی خاڵدار؛ 2. نێوی گوندێکه‌ له‌ ناوچه‌ی موکوریان له‌ کوردستان.

فرمان

ئەرک وکار، کاری رۆژانەی ناوماڵ و دەرەوە. فرمان و فەرمان لەیەک جیاوازن.

بۆریاش

1. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. پاشنێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی کاسی بووە بە نێوی (ئالام بۆریاش)، کە دژ بە سۆمەرییەکان شەڕی کردووە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!