داسن
1. خوازبێن؛ نێوی هۆزێکی کوردی سەر بە ئایینی ئیزیدییە لە کوردستان کە زۆربەیان لە باکووری کوردستان و ئەرمەنستان دەژین؛ 2. داسن ئاییزایەکە وەکوو ئایینی ئیزیدی و ئەلحەق وهیدیکە.
شییان
1. توانین، لەدەستهاتن؛ 2. گونجان، ڕێکهاتن؛ 3. ڕۆییشتن، چوون؛ 4. لێوەشانەوە؛ 5. پێڕەوابوون؛ 6. گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان، لە هەرێمە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
هۆزان
1. هەستیار؛ 2. شاعیر، هەڵبەستوان؛ 3. گۆرانیبێژ، سترانبێژ؛ 4. عێلات و عاشیرەتان؛ .5 زۆر زانا؛ 6. پارچەشیعرێک.
هاژین
هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر)
نوخشە
1. نوخشانە، هیواخواستنی مراد بۆ کەسێک، ئاواتخواستن، وەکوو: فڵانەکەس ژنی هێنا یان مێردی کرد، نوخشە بێ لەتۆش! لە موکوریان لە شایی و داوەتاندا هەر کچێک مێردی نەکردبێ و هەر کوڕێک ژنی نەهێنابێ، پێیان دەڵێن: نوخشە بێ لە تۆش، واتە بۆ تۆش، بۆ تۆش ببێ؛ 2. نۆبەرەی دەخڵ، دەخڵودانی فەریک، دانەوێڵەی نەگەییشتوو.
وێنەسار
وێنەسارە، گوندێکە لە ناوچەی سنە نزیک بە دێگولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
ئەردەهان
شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.
سوورێ
گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای گەزنە (گەسگەسک) پەڕەپەڕەیە و شینی مەیلەوسوورە، لەئاودا دەیکوڵێنن و بەنی قاڵی پێ سوور دەکەن.
باسۆ
1. شوێنێ کە با نەیگرێتەوە؛ 2. دەستەوار، داری دەستی پیران، گەرۆ، گواز، گۆچان؛ 3. ئەشکەوتێکی بچووکە لە چیای ئاسانەی ناوچەی مەریوان لە کوردستان.
پەرە
ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.