پەرێ
1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.
هەردە
1. خوارن، خۆراک؛ 2. چۆڵ و بیاوان؛ 3. زورکان، دەشتی بەگردوولکە؛ 4. تەرە و چۆڵگەرد؛ 5. وەک، لە چەشنی، وەکوو: (هەردەجاران).
بێتووش
نێوێکی کۆنی مادیی ئاوێستایییە و گوندێکە لە داوێنی چیای ئالان، لە پشت سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.
باوەڕ
1 ئیمان؛ 2 سنووری نێوان دوو زەوی، کەوشەنی نێوان دوو کێڵگە. باوەڕ و بڕوا، دوو مانای جیا لە یەکیان هەیە. بڕوانە بۆ بڕوا.
ئاکرێ
نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان.
ئاگرۆ
بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.
کاوانی
نێوی هۆزێکە لە کوردستانی باشوور.
لێزان
1. کارزان، لەشتزان؛ 2. ناوچەیەکە لە بادینان لە کوردستان.
ڤارکۆ
نێوی کێوێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.
نەردین
نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.