شەباب
بلوێری کانزا، شمشاڵ. پێوەندی بە (شباب)ی عەرەبییەوە نییە.
شابست
بستی نێوان تەوەرە و پەڕەی ئاش.
حەمزەل
هەمزەل، هەمزەلە، کەوشەک. جۆرێک یارییە: دەستەیەک دادێنەوە و دەستەیێکی دیکە بە سەر پشتیاندا بازدەدەن.
شاشان
شاشیکان، ژنی سەروێن بەسەر، ژنی سەرولا پێچ؛ ژنانی کورد بەتایبەت هی ناوچەی کەڵوڕ، ئێستاش هەر سەروێن دەبەستن؛ نێوی ئەو ژنانەی بووە کە لەسەردەمی ساسانییەکاندا سەروێنیان بەستووە و لە دەستەی هەڵپەڕکێدا بەشدار بوونە، ئەمڕۆش وەکوو پاشناو لە کوردستاندا ماوەتەوە.
دەروون
1. ژوورەوە، ناوەوە، ناخۆی هەرشتێک؛ 2. دڵ، ویژدان؛ 3. هەناو، ناوسک.
ساپنیا
کانییەکە لە ناوچەی شێخان لە 12 کیلۆمیتری (بەدریە).
خانیان
1. هۆزێکی کوردە لە (جزیر و بۆتان) کە شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانی لە مێژووی (کورد و کوردستان) دا دەڵێ: لە دەوروبەری بایەزید دەژین. بڕوانە خانی لەسەرەوە؛ 2. خانیان گوندێکە لە ناوچەی شاسواری شیراز کە قسەکردنیان تێکەڵێکە لە کوردیی و گیلەکی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی مەراغە و کوردیی قسە دەکەن.
سەرکەن
کانی و ئاوێکی خۆشە لە دۆژ گوندەکانی (دەرەشیش و تاوێرە)، لە کوردستانی باشوور.
حاجیلە
گوڵێکی سپی ناوزهرده، گیایهکه لهناو دهخڵ دهڕوێ.
شکاک
نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان.