ئەروەند
ئەڵوەند، 1. شان و شکۆ؛ 2. رووناکبیر، رۆشنبیر.
کاکۆ
کەکۆ، 1. وشەی دواندنی براگەورە، کاکە؛ 2. وشەی رێز بۆ پیاوان لە زاراوەی کرمانجیدا؛ 3. برای دایک، خاڵۆ؛ 4. تیرەیەکی کوردن لە نێوان سنە و کولیاییدا دەژین. وا وێنا دەکرێ کە ئەم تیرەیە پاشماوەی تیرەی (کاسۆیی) یەکان بن، واتا کاسۆی ئاکاد؛ 5. نێوی پاڵەوانێکی دۆستی کاوەی ئاسنگەر بووە.
تاراک
1. کەمە یان چەمەرەی دەف؛ 2. هەڵوەدا و دوورکەوتە.
ئاگۆم
نێوی یەکێ لە پاشای (کاسی) یەکان بووە کە برازای (ئۆلام بۆریاش) بووە و دوایین قەڵای (سۆمەری) یەکانی کە لە قەراخ دەریادا بوو، دابڕ کرد و لەناوی بردن.
سپیندا
1. جۆرێک گیایە لە لچ رۆباران دەڕوێ و گوڵی بچووک و زەرد دەکاتەوە؛ 3. چیایەکە لە ناوچەی برادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەهیڤ
بە زاراوەی کرمانجی واتە: بادام، بایەم.
قارا
1. ئارام و ئۆقرە؛ 2. وشەی دووهەمی وشەدووانەی (ئارا و قارا) یە، وەکوو: ئارا و قارای نەما.
هێڤی
ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.
وەرشەنگ
1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی هەڵداژراونەتە ئەوێ.
تاویار
تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.