بەدری
مانگی تەواو، مانگی شەوی چوواردە.
زێڕوەشان
بڕوانە زەڕوەشان.
نەوین
1. لە وشەی چاوگی (لێنەوین) وەرگیراوە، بە واتای بەرزکردنەوە و پڕپێداکردن، (لێ نەوی بەرزی کاتەوە)؛ 2. چەمینەوە، (دوو جار دانەوی قەڵەمەکەی هەڵگرێ).
ئاشوان
ناوێکی کرمانجییە بە واتای ئاشەوان، ئەو کەسەی کاروباری ئاش بەڕێوە دەبات
ڕەوشێ
1. جووان و پەسن؛ 2. گەش و سوور.
زارا
1. نێوێکی کۆنی کوردییە کە واتای کەو یان ژەرەژ دەدا؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکە لە باکووری کوردستان لە سەر رێگای سێواس بۆ ئەرزنجان؛ 3. بۆ ئاگاداری نێوی سارا و زارا هەر یەکێکە و عەرەب وشەی (زارا)ی گۆڕیوە بۆ (سارا)؛ 4. سارا یان زارا هەروەسا نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی لەلای چیای ئەژدەهاک کە لە نێوان شاری دووکان و شارۆچکەی سوورداش هەڵکەوتووە.
لیمۆ
میوەیەکی پێسزەردی مزر و ترشە لە تیرەی نارنج و پرتەقاڵ، دوو جۆری گەورە و بچووکی هەیە کە بچووکەکەیان وشک دەکرێ و دەنێو چێشت و خواردەمەنی دەکرێ.
ژوولیان
ژاکان، سیسبوون.
تەراز
1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ.
سینەم
1. سیمەن، وێنەزیو، چەرمەڵەی زێواسا، شتێک لە زیو درووست کرابێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: