تەڵا
زێڕ، ئاڵتوون.
زینۆ
ملەی کێو، بستووی شاخ، تەختایی چیا، باسکی کوێستان.
مژۆڵ
برژۆڵ، برژانگ.
ئۆلکە
مەیدان، مەڵبەند.
ڤینا
1. ئەمە؛ 2. داخوازیی.
چاچان
1. جۆرێک یاریی مندڵانه؛ 2. هۆزێکی کوردن له کوردستان؛ 3. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه به زاراوه‌ی کرمانجی.
لێلان
لەیلان، بالۆرە، لەرانەوەی دەنگ لە گۆرانیدا.
ئاواسی
ئه‌نگووچک، هه‌نگووچک، سۆرانی، لفکه.
ئاشمه
وشه‌یه‌کی زازاکییه، به سۆرانی واته: مانگ، به کرمانجییش ده‌بێته: هه‌یڤ.
زریزە
زنجیرۆکەی باریک.