خۆکار

ئامرازێ کە سەربەخۆ کار دەکا و کاری دەست ئەنجام دەدا.

بۆتیا

چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.

خۆمەش

خۆکار، خۆگه‌ڕ، خۆگێڵ.

شاتی

شەختە، شاختە، شاختی، شاتی، سەهۆڵ، هەوای سارد، رۆژی سارد و سەهۆڵبەندان. بڕوانە بۆ شەختە.

ئەسای

کڕین، سەندن.

تیڕۆژ

1. تیشکی خۆر، ئەو گزنگەی لە رۆچنەوە دەداتە دەرێ؛ 2. تیرۆک، تیرەنان کە (گونک)ی پێ پان دەکەنەوە.

خەندەران

ده‌مبه‌پێکه‌نین و رووخۆش.

ماندانا

ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە‌. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.

وەرای

وشەیەکی هەورامییە واتە: شیاو، هێژا، هەژی، هەژیار.

بێخاڵ

1. سادە و بێخەوش؛ 2. بەفری سپی؛ 3. ئاوی پاک و بێگەرد؛ 4. شوێنێکی پڕئاوی چەندئاشگەڕێنە نزیک بە شاری رواندز، لە کوردستانی باشوور کە بە سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و بە یەکێ لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان دێتە ئەژمار.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!