ڕەزاو

1. ئاوی ترێ؛ 2. گوندێکە لەنێوان سنە و مەریوان کە سەر بە هەورامانە.

کانە

1. کاری دارهەڵکۆڵین؛ 2. ئامرازی دارکۆڵین.

پرپریک

1. پەپوولە، پرپلیک، پەڵانتیک؛ 2. پەڵپینە.

کاڤار

بە زاراوەی کرمانجی، واتە: قەزا یان شارۆچکە.

قەڵاتان

1. نشینگەی میر و مەزنان؛ 2. خانووی سەر کێو؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شاروێران لە هەرێمی موکوریان کە سەر بە شاری مەهابادە و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی خەڵکەکەیان قەڵاچۆ کرد و مامۆستا هێمن سەبارەت بەو رووادوە شیعرێکی داناوە:

هەلین

وشەیەکی کرمانجییە، 1. حەلین، حەلیان، توانەوە؛ 2. بەرزی کەوە‌؛ 3. بیبە، لابە.

ژیلە

1. ژیلەمۆ؛ 2. تەرزەی ورد؛ 3. ورد و بچووک.

گرژاڵ

(گر) لە کوردیدا دوو واتای هەیە: 1. مرۆڤی پایەبەرز؛ 2. گرد و تەپۆلکه؛ (ژاڵ)یش ‌پاشگرە و واتای شوێن و جێگا و هێلان دەدا و بە سەر یەکەوە گرژاڵ واتە: 1. ڕەنگی جۆرێ مەرەز یان بۆزوو، کە پێی دەگوترێ سووری ئاماڵڕەش؛ 2. جێگا یان شوێنی مرۆڤ پایەبەرز؛ 3. گوندێکە لەلای سەردەشت.

هەیوێ

بسکی سەر لاجەنگ.

بژانگ

1. برژانگ، مژۆڵ، بژۆڵ؛ 2. پرزە و ریشاڵی کوتاڵ و گەنمەشامی و هیدیکە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!