هالان

1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.

سەراسا

1. گشتیی؛ 2. تایبەتی، 3. سەراسا.

بۆتان

رۆبار و ناوچەیەکی بەرینە لە باکووری کوردستان.

سەهەن

1. سەهەنگ، سێبەر، سێوەر؛ 2. کێوێکە لە نێوان کوردستان و ئازەرباییجان؛ 3. سینی نانخواردن؛ 4. سێبەری خەستی دار؛ 5. سەرمای زۆر؛ 6. جۆرێ ترێیە کە (سەهەنەیی) یا (سەهەنپەروەرەدە) شی پێدەڵێن.

خانیک

1. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ورمێ؛ 2. گوندێکی کوردنشینه لە ناوچەی زەنجان یان زەنگان.

نادە

میوەیێ کە زوو پێبگا.

خاوێن

پاک، پاقژ.

داکۆک

1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.

کەما

گیایەکی بەرزی گەڵادەرزییە کە ئاژەڵ دەیخوا و لەگەڵ گیای دیکە وشک دەکرێ و زستان دەدرێ بە ماڵات.

سانیا

1. جێگەبۆکردنەوە، سەقامدان؛ 2. سانا، هاسان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!