زێڕین
زێڕین، بە زێڕ درووستکراو.
بایەخ
1. ئەرزش؛ 2. گرنگی؛ 3. نرخ، قیمەت.
سرۆچە
چرۆدەرکردنی دار و دەوەن.
پەرچان
1. لە دڵ گرتن، (مەپەرچێنە دڵ)؛ 2. خوارکردنەوەی بزمار و شتی وا؛ 3. کۆی پەرچ و پەرژین.
شاهینە
1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.
گورجی
1. چالاکیی؛ 2. بێدرەنگیی؛ 3. نێوی هۆزێکە لە کوردستان.
بەرکاو
داوێنی شاخ، بناری چیا.
فریا
1. هاوار و داد؛ 2. کۆمەک و یارمەتی؛ 3. فریاکەوتن، بەهاواری کەسێکەوە چوون، هانا؛ 4. گەییشتن لەکاتی خۆیدا.
کەوی
1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن.
مازن
1. مەزن، گەورە؛ 2. سەرۆکهۆز.