هاوبەش
هاوکار و شەریک لە کار و کاسپی یان موڵک و ماڵدا.
فرمان
ئەرک وکار، کاری رۆژانەی ناوماڵ و دەرەوە. فرمان و فەرمان لەیەک جیاوازن.
سەردەم
کات، وەخت.
بەدەو
1. گەنج، خورت، جەوان، لاو؛ 2. خوەشیک، جوان شەپاڵ، شیرین.
چامە
سروود، ههڵبهست، سۆز.
جەنگۆ
1. شەڕی بچووک؛ 2. هێمایە بە ئینسانی شەڕانشۆ.
چاکبین
باشبین، ئینسانی باش و خێرخواز.
بەفران
1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.
مەیرەم
1. مەیرەمێ، مەیرەم لە نێوی مریەم وەرگیراوە، کە نێوێکی کۆنی ئارامییە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.
نەمروود
1. چیایەکە لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی تورکیە، کە شوێنەواری کۆنی وەکوو پەیکەری مرۆڤی لێیە؛ 2. شارێکی کەونارایە لە کوردستانی باشوور کە نەماوە، بەڵام ئاسەواری هەر ماوە؛ 3. نێوی پاشایەک بووە کە ئیبراهیم پێغەمبەری خستۆتە ناو ئاگرەوە.