هەڵوان
نێوی چیا و گوندێکە لە لای هەشەمێز لە ناوچەی سنە.
بەرموور
ملوانکە، گەردانە.
قەتران
1. رەشی تۆخ؛ 2. دەرمانێکە رەشە لە کوڵاندنی داری سنەوبەر وەدەس دێ.
مێرخاس
پیاوچاک، پیاگخاس، پیاوی ئازا.
تاڤرا
چیایەکە لە ناوچەی (دەرسیم) لە باکووری کوردستان.
چەلان
رۆژانی پێشوو، جاران.
یاوان
1. وشکانی، بێئاوان؛ 2. یاوان کۆی وشەی (یاوا) یە. بڕوانە وشەی یاوا.
ئهرسان
نێوی هۆزێکی کورد بووه له باکووری کوردستان.
ئۆدا
به زاراوهی رواندزیی (سۆرانی) واته: دایه، هۆ دایه.
ئێڤار
بە زاراوەی کرمانجی واتە: ئێوارە.