نەوژین
ژیانی نوێ، تازە دەس بە ژیان کردوو، نۆماڵ. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
دەفا
نێوی ژنێکی کوردی ژه‌نیاری ده‌ف بووه له سه‌رده‌می کۆندا؛ ده‌ف سازێکی کۆنه و بۆ سه‌لماندنیشی که سازێکی کۆنی کوردییه، له هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی ناوچه‌ی ئیلام و کرماشان‌دا هه‌ندێ په‌یکه‌ری به‌ردین دۆزراونه‌ته‌وه که ژه‌نیاری ده‌ف و چنگ نیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بانگاشه‌یه؛ نێوی (ده‌ف)یش له بنه‌ڕه‌تدا (ده‌پ) بووه و ده‌پیش مانای دار یان ته‌خته‌ی که‌وانه‌یی و بازنه‌یی شکڵ ده‌دا و، وشه‌ی ده‌فیش له سه‌ر نێوی ئه‌م ژنه، که (ده‌فا) بووه تاپۆ کراوه و ئه‌م نێوه له‌وه‌وه هاتووه.
شێرکوژ
1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
دابەن
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
خەیاڵ
1. فکر، بیر، هزر؛ 2. شتی نه‌شیاو.
تیکان
دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.
بەستۆرە
1. چۆمێ کە لە هاویندا وشک دەکا؛ 2. گوندێکە لە نێوان شەقڵاوە و هەولێر.
باهیڤ
باوی، بەهیڤ، باییڤ، بادەم، چووالە، چەقالە.
ڕۆدی
ئاماژە بەوەی کە رۆژ یان هەتاوی دی.
ئاشۆ
1. وچان دەرکردن، پشوودان، تۆزێک وەستان بۆ ئیستراحەت؛ 2. بشێوی و ئاژاوە.