ماردین
1. رەنگی سووری تۆخ؛ 2. لە تیرەی ماد. بڕوانە مارد؛ 3. نێوی شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی باکوور لە نێوان دیاربەکر و نوسێبین، کە کوردەکانی ئەوێ بە مێردین نێوی دێنن. لە کۆندا بە (ماردوون)یش نێوبراوە؛ بڕوانە مارد لە بەشی کوڕان لە سەرەوە. لە فەرهەنگی (دێهخودا) ی فارسیدا هاتووە کە: قەڵایەکە بەسەر چیای (جزیر) ەوە کە دەڕوانێ بە سەر (بەردەنیسەر! و دارا و نوسێبین) دا و ماردین یەکێ لە شارەکانی کوردستانە کە لە داوێنی چیای قەرجداخدا هەڵکەوتووە؛ بە پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان، کە هۆزێکی کورد بوونە، گوتوویانە: ماریا، هەندێ زانا دەڵێن: شاری ماردین شوێنێ ئەم هۆزە بووە و لە بنەڕەتدا نێوی شاری ماردین، ماریادین بووە و بەر لە هاتنی ئیسلام، لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا بنیات نراوە. بەڵام عەباسییەکان لە 279 ی کۆچییدا پەلاماری دەدەن و وێرانی دەکەن. یاقووت الحموی دەڵێ: احمد بن مروان دوای ئەوەی کە بە سەر حەمدان بن حەمدوونی حاکمی ماردیندا سەردەکەوێ، ساڵی 440 ی کۆچیی ئەم قەڵایەی لە سەرڕا ئاوەدان کردۆتەوە.
دارەوان
1. کەسێکە بتوانێ بەداردا سەرکەوێ، لە دارەوە سەرکەوتن؛ 2. دارناس و لە دار شارەزا.
فلوون
گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.
داکاز
پشتڕاستکردنهوه، پشتیوانیکردن، دداننان به ئهنجامی کاری کهسێکدا، وهرگرتن و پشتڕاسکردنهوهی کارێک له لایهن دادوهر یان کهسێکی دیکهوه، وهکوو: پهروهندهکهی گهڕایهوه و پشتڕاست نهکرا، واته داکاز (تائید) نهکرا. له کوردهواری خۆماندا له ناوچهی کهڵوڕنشین دهلێن: با ههر قسیه بکهید، کارهگهی داکاز نییهکهم.
نایسەر
گوندێکە نزیک بە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پۆشەن
پۆشاک، جلوبەرگ.
گوڵژین
ژیانی وەکوو گوڵ، تەڕپۆش و ڕێختە و پێختە.
دانەر
بناغهداڕێژ و درووستکهر.
بەشان
1. لەراندنەوەی شان و باهوو لە هەڵپەڕکێدا؛ 2. نێوی جۆرێک هەڵپەڕکێ؛ 3. نێوی نەزمێکی دەهۆڵیی هەڵپەڕکێیە.
دهۆک
شارێکی خۆش و دڵگیره له بادینان له باشووری کوردستان.