سەنجر

نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.

نازناز

گوڵێکی ڕەنگواڕەنگە.

سیپان

1. کێوی پڕ لە شینایی؛ 2. رنوو، کلێڵەبەفر، شاپە؛ 3. بەرزایی باگێڕەوە، بڵندایی یەک کە باگر بێ؛ 4. کێوی پڕ لە بەفر لە هەموو دەماندا؛ 5. نێوی دوو چیایە لە کوردستانی داگیرکراو کە یەکێکیان لە کن پیرانشارە و ئەوی دیکەشیان لە لای زەریای (وان) ە و لەوانەشە لە شوێنی دیکەی کوردستان چیا بەم نێوە هەبێ، چونکە لە بەیت و چیرۆکە کوردییەکاندا نێوی سیپان زۆرە.

پەسنۆ

پێهەڵگوتن، چاکە گوتن.

سەنتە

نهێنی، بێدەنگبوون.

بلوور

پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.

باهیڤ

باوی، بەهیڤ، باییڤ، بادەم، چووالە، چەقالە.

زەڕیلە

باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.

ڕاژین

راژێنەر، رانندە، لێخوڕ، کەسێ کە کاری لێخوڕینە.

بەستام

1. نێوی ژنبرای هورموزی چوارەمی ساسانی و خاڵی خەسرەو پەرویزی ساسانی؛ 2. گوندێکە لە سەر رێگای جادەی سەقز بۆ بانە و مەریوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!