پێزان

1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.

یاسە

جێگای سەخت و ڕژدی چیا.

پەرە

ئەو زەوینەیە کە لە کێڵاندا وەبەر ئاسن ناکەوێ.

قارس

1. تووڕە، جاڕز؛ 2. دادروون بۆ کورتکردنەوە؛ 3. شار و مەڵبەندێکە لە باکووری کوردستان .

ئیرازتۆ

ئەرارتۆ، پاتەختی کوردە مانایی یەکان بووە کە دەبێتە کەلاوەکانی زێویە لە 50 کیلۆمیتری شاری سەقز و بەشێکی بۆکانی ئێستا. بڕوانە زێویە.

سەرکار

1. کاربەدەستی ئاغا یان خان؛ 2. فەرماندەری دەستەی گورووبانانی ئەرتەش؛ 3. فەرماندەری کرێکارانی بەشکۆ یان کارگە.

مانیان

1. بێهاوتا و نادر؛ 2. نێوی کۆنی میتانییەکانە کە پێیان دەگوترێ: مانایی (میتانی)؛ 3. مانیان نێوی گوندێکە لەلای فیرووزاوای شیراز لە ناوچەی کووهەک کە بە ڕەگەز کوردن؛ 4. تیرەیەک بوونە لە کورد کە ئێستا هیچ شوێنەوارێکیان لێ لەپاش بەجێ نەماوە، مەگەر ڕۆژێک دۆزراوەکانی وڵاتی ماد چۆنییەتی ژیانیان بێنێتە دەست؛ 5. وشەی (مانیان)، لە وشەی (مانی) وەرگیراوە، بەواتای بەسراوە بە مانی، لە تیرەی مانی؛

پاشکۆ

کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا.

مانگڕوو

روومەت وێنەی مانگ.

کاردا

1. ئەو کارەی کە کراوە؛ 2. بەهرەی کار؛ 3. کاردۆخ. بڕوانە گۆتۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!