شادان
خۆشحاڵ و بەکەیف.
بازنە
1. خڕخاڵ، خرتەک، جەغز؛ 2. گەوی ئاسن کە وەک بازن لە شکستەی دەئاڵێنن.
ئادێ
ئهوان، ئهوانه.
گلارا
گلارە، سۆمای چاو، بینایی.
ئۆقرە
ئۆخژن، ئارامی، هەدا.
ئاویار
ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.
بازیان
نێوی دێهاتێک و ئەشکەوتێک و دەربەندێکە لە لای سلێمانی لەو لای تاسڵووجە، لە سەر رێگای سلێمانی بۆ چەمچەماڵ، کە یەکێ لە شەڕەکانی شێخ مەحموودی مەلیک لە گەڵ بەریتانیا لەوێ رووی داوە. بەردێک لە پەنا ئەو دەربەندیە که بە بەردە قارەمان بەنێوبانگە و شێخی نەمر لەوێ لە پەنا ئەو بەردەدا بریندار بووە و کەوتۆتە دەستی بەریتانیا. برنجی بازیان بەنێوبانگە.
گەڵاڵە
1. داڕشتنی نەخشە بۆ کار یان شەڕێک یان شتی دیکە؛ 2. نموونە و پێشنووس. لە گەڵاڵەی سەفەر یان شەڕدا بووین.
کەهی
رام، دەستەمۆ. بڕوانه بۆ (کەوی) لە بەشی کچان.
ڕەخشندە
رەخشەندە. بڕوانە رەخشان.