ئاڵانا

1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.

شلومل

جوانی لەشنەرم و نییان. (شلوملی، خاڵلەملی، چاوبەکلی، بەچەندی؟!)

ڕەوکەوان

1. لەوەڕێنەری ئەسپ؛ 2. بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. نێوی یەکێ لە قارەمانانی بەیتی (سەیدەوان).

ژەمەنسا

ژەمەنزا، دەسودڵئاوەڵا.

مەرجان

جۆرێک موورووی سوورە بۆ خشڵ.

سازان

1. ساچان، ساچیان، چارین، سازش؛ 2. گوندێکی خۆش و پڕ باخ و باخاتە لە باشووری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە.

خوناو

1. خوناڤ، شه‌ونم؛ 2. بریشکه‌بارانی زۆرورد و له‌سه‌ره‌خۆ؛ 3. ئاوی شۆربا و قاورمه‌.

سەرتۆ

تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.

بەستێن

1. رەخی رۆبار، زیخەڵانی دەم رۆخانە، گوێی چەم، قەراخ چۆم؛ 2. زەمینە، وەکوو: لە بەستێنی هونەردا: لە زەمینەی هونەردا.

فرسەند

1. ئینساف، بەزەیی؛ 2. بەرابەریی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!