نارەوەن
ناروەن، دارێکە لە ڕەتەوەی گەزنە (گەسگەسک)، لقوپۆپ جووان و قەدڕەش، کە زۆر بتەوە و گەڵاکانیشی دگانەدارە و پڕن، بەر لەوەی گەڵاکانی بپشکوێ، گوڵ دەردەکا، بەڵام بەر نادا.
ڕۆژنە
رۆچنە، ئەو کون و کەلەبەرانەی خانوو کە رووناکی هەتاوی لێوە دێتە ژوورێ.
سۆنە
چەشنێک مراوییە کە بە نێرەکەی دەگوترێ: سەرسەوز و بە مێچکەکەی: بۆرچیل یا بۆرچین. لە دیاربەکر و دەوروبەر بە سۆنە دەڵێن: وەردەک.
گەڕوان
گشتوان، کەسێ کە سەروکاری لەگەل گەشت و گەڕانە.
ڕەوە
1. رەوەئەسپ؛ 2. لۆس یان لیسیکی گەورەیە گەزۆی پێ دەتەکێنن.
لێزگە
1. ملەموورگ، متوموورووی بە (داو) ەوە کراو؛ 2. پەناگا.
وەرڤین
تنۆکدەڵێن، تنۆکلێدەڵێن، بەربوونەوەی دڵۆپی ئاو.
بەیتۆ
1. بەیتی بچووک، حەیرانۆک؛ 2. یەکێ لە هەواکانی مۆسیقای کوردی. بەیت لە زمانی کوردیدا واتای چیرۆک دەدا و هیچ پێوەندییەکی بە (بێت) عەرەبییەوە کە مانای ماڵ دەدا، نییە. بڕوانە بەێتاس لە بەشی کوڕان و هۆنیا لە بەشی کچان.
ڤەرینە
فەرمان بۆ هێنان، وەرێنە، بیهێنە، بێرای.
یازان
1. فرەزان؛ 2. میرزا، نووسنەک؛ 3. کۆمەڵێک نووسراوە پێکەوە؛ 4. خوازیار، گەرەکبوون، ویستن.