خولیا
1. کهڵکهڵه، خهیاڵ؛ 2. ئارهزوو؛ 3. ههوهس.
سەرکۆت
زبرەی سەربێژنگ لە کاتی دەخڵ تەقاندندا.
ڕێمان
نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستانی باکوور.
نسار
خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.
نەچیر
ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.
زریزە
زنجیرۆکەی باریک.
ئارمانکۆ
نێوی قەڵایەک بووە لە باکووری کوردستان کە ئاشووریەکان ساڵی 254 زایینیی دروستیان کرد؛ هیچ شک و گومانی تێدا نییە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە ئاسووری و ئەرمەنی و جوولەکە و هی دیکەش لە کوردستان لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دەژین و ئێستاش هەن. زمان و ئەدەبی ئەم نەتەوەگەلەش لە سەر زمان و ئەدەب و کەلتووری کورد شوێنیان داناوە و هی کوردیش بە سەر ئەوانەوە دیارە. جا لەبەر ئەمە هەندێ نێو لە زمانی کوردیدا هەن کە لەم کۆپەڕەدا چاپ کراون و کوردی نین و ئاسووری و ئەرمەنی و هی دیکەن. بڕوانە وشەی ئار.
نەوژین
ژیانی نوێ، تازە دەس بە ژیان کردوو، نۆماڵ. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
پاریا
نێوی ئەو گوندەیە کە (کەریم خانی زەند)ی لێ لەدایک بووە.
وەتمان
1. وەسمان، سووکەڵەنێوی (عوسمان) ە؛ 2. ئاڵوگۆڕکردن؛ 3. پاشگری وشەی (کانیوەتمان) ە، گوندێکە لە نێوان سلێمانی و دووکان.