ئاڤا
ئاوا، ئاوه‌دان.
وێژە
1. باوێشک؛ 2. گوتە، بێژە؛ 3. کەڵەوەی ناو نیر؛ 4. مێشن، چەرمی نەرمی دەواخیکراو؛ 5. شیعر و پەخشان؛ 6. بڵێ، بێژە، بووشە، واچە؛ 7. پاک و خاوێن؛ 8. خز و لووس..
پاکان
ئینسانی چاک، پیاو چاکان، شێخ و مەشایەخ.
ئاته‌ران
کۆی وشه‌ی ئاتر یان ئاگر.
شامار
1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.
حەیران
1. ئاشق، ئه‌ویندار؛ 2. مه‌قامێکی کوردییه که زۆر کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتییه‌کان.
نەسرین
گوڵێکی پەڕەوردی بۆنخۆشی سپییە کە لە نێرگز دەکا.
دەشە
دیمه‌نجوان، به‌دیمه‌ن.
شناوە
1. پارچەزەوییەکی بچووکی کێڵراوی کێڵگە بۆ چاندن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی پشتدەر لە باشووری کوردستان.
ستران
قام، گۆرانیی، لاوک.