زاناڤ
وەکوو یەک، لەیەکچوو، وێکچوو.
ڕامیار
1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
سالین
ساڵانە، ساڵیانە.
هەزارە
1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)
ڕاژان
1. هەژان، لەرینەوە، جووڵانەوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە نزیک بە شاری ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات کە لە سەر رێی (گەلی)ی قاسملوو هەڵکەوتووە.
ئەسرۆ
سرۆ، وشەیەکی کۆنی کوردی کەڵوڕییە واتە: قۆچ، شاخی حەیوان، شەقۆن؛ لە موکریانیش بەکار دێ.
ڕاتوو
خێری نان و شتی دیکە کە بە فەقێ دەدرێ.
پیاوێن
نێوی گوندێکە لە ناوچەی بانە لە ڕۆژهەڵاتی.
ئاڤشین
لە کرمانجیدا بە مانای ئاوی شینە
بێری
1. بێر، ریزکردنی مەڕ بۆ دۆشین؛ 2. بێریی بە کچ یان ژنێک دەڵێن کە دەچێتە (پەچە) بۆ مەڕدۆشین، بڕوانە پەچە لە بەشی کچان.