چیا
1. کەژ، کێو، کوێستان، شاخ، کێوی بەرز؛ 2. چیاگ، سارد، فێنک.
مادۆ
لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردی‌دا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.
ئادۆ
له کۆندا نێوی خودای با بووه. ئه‌م نێوه له‌ناو کورده‌کانی کوردستانی رۆژاوا و لوبناندا وافره. بڕوانه وشه‌ی ئاد.
کۆکەن
1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.
ڕوخسار
دیمەن، دەموچاو، روومەت.
پایەناز
1. پایەنداز، بەخێرهێنانی بەگەرموگوڕ، خۆشوبێش بە میوان گوتن؛ 2. لەبەر پێدا راخستن و پێشکەشکردن.
زاڵکۆ
کۆی وشەی زاڵ، بە واتای سەربەران و سوار بە سەر شتێکدا.
ئاناهیتا
1. ناهید، خاوێن، پاک؛ 2. شوێنێکی کەونارایه لەپاڵ که‌نگاوەر؛ 3. فریشتەی پارێزەری ئاو. ئاناهیتا: له (یه‌شته‌کان)دا به‌شی 1، لاپه‌ڕه‌ی 167 نووسراوه: ناهید، ژنێکی جه‌وان، به‌ژن جووان و باڵابه‌رز و که‌ڵه‌گه‌ت و چه‌له‌نگ، ڕه‌گه‌ز ئازاده و ده‌روونپاک، باسکه سپییه‌کانی به قه‌را شانی ئه‌سپ ده‌بێ، مه‌مکی قوته و پشتێنێکی ته‌نگی له نێوقه‌د به‌ستووه و له‌سه‌ر فایتوونی خۆی ڕێشمه‌ی چوار ئه‌سپی یه‌کڕه‌نگ و هاوبه‌ژنی به ده‌سته‌وه‌یه و لێده‌خوڕێ. ئه‌سپه‌کانی فایتوونه‌که‌ی بریتین له: با و باران و هه‌ور و خوناوکه. ناهید به گه‌وهه‌ر ڕازاوه و تاجێکی زێڕنی به شکڵی چه‌رخێک له‌سه‌ره که سه‌د گه‌وهه‌ری ترووسکاوه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه. له لێواره‌کانی ڕیشووی چین‌دار هه‌ڵواسراوه، تۆقێکی زێڕینی له ملدایه و گواره‌ی چووارسووچی ده گوێدا. پاتاوه دره‌وشاوه‌کانی به به‌ندی زێڕین قایم کردووه. باڵاپۆشێکی له که‌وڵی سی به‌بر که وه‌ک زێڕ و زیو ده‌ترووسکێنه‌وه به‌خۆیدا داوه، جلی زێڕینی پڕچینی له‌به‌ر کردووه، له ته‌وقی ئاسمان دامه‌زراوه.
هاوناس
ئاشنای یەکدی، دۆستی یەکتر.
گاتا
ئەم وشەیە چەندین واتای لە زمانی کوردی‌دا هەیە من تەنیا چەند دانەی دەنووسم: 1. گاس، گات، گاز، کە بە کوردیی واتە: بانگکردن، قاوکردن، چڕین، وەکوو شیلانم بۆ گاز کە؛ 2. جێگای زۆر بەرزی چیا، لووتکە، ترۆپک؛ 3. قەڵشتی شاخی بەردین؛ 4. چڕین بە هەوای خۆشی گۆرانی؛ 5. هۆنراوەکانی زەڕدەشت؛ 6. ئەو گۆرانییە ئایینیگەلەی کە گۆسانەکان چڕیویانن؛ 7. ئەو هۆنراوە بیستبڕگەییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتدا وەکوو سروود خوێندراون و ئەمڕۆکە شوێنەواریان لە هەموو کوردستان ماوەتەوە! گاتاکان، کۆنترین و پیرۆزترین بەشەکانی ئاڤێستان کە لەناو یەسنادا هەڵگیراون، یان لە ناو یەسنادا ماونەتەوە؛ بە کۆی هەموو گاتاکانیان گوتووە (گاسانیک) و بەو گۆرانیبێژ یان بەیتبێژانەی کە ئەم گاتاگەلەی چڕیوە، گوتراوە: (گۆسان) واتە: بەیتبێژ یان بێژەری گاتاکان! بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە گاتاکان کوردین، یان بە کوردییەوە نزیکن! نێوی زەڕدەشت لە بنەڕەتدا (زەڕەتا وەشتەرای) یە کە لە دوو وشەی (زەڕەتا) واتە نوور و (وەشتەرای) ش واتە داباری پێکهاتووە و واژەکان کوردین! گاتاکانیش زەڕدەشت و هەندێ لە پەیڕەوانی نووسیویانە کە وشەکان بە وشەگەلی هەورامی و کەڵوڕیی یەوە نزیکن کە ئەوانیش دوو زاراوەی کۆنی زمانی کوردین! ئەم گاتاگەلە ئەگەریش کوردیی نەبن، لانیکەم دەتوانین لە 1000 وشە، زۆرتر لە 600 وشە کوردیی تێدا دەربێنین کە لە زمانی کوردی‌دا هەن و ماون،