کیژۆک

1. کچی بچکۆلە؛ 2. گوندیکە لە ناوچەی گەرمیان لەلای (کەلار) لە باشووری کوردستان.

هەژیار

1. بەڕێز؛ 2. پێشکەوتوو؛ 3. ژیر و بەبیر.

ئێرمان

میوان

هەنگڤ

هەنگوین، هەنگوێن.

ئەکراش

نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کورد بووە لە سەردەمی ئەڵچاتیۆی مەغۆلدا.

ڕەشکۆت

نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور‌.

خۆمەش

خۆکار، خۆگه‌ڕ، خۆگێڵ.

فلوون

گوندێکە لەلای ئامۆکان لە دەشتی حەریر لە ناوچەی شەقڵاوە.

پاردە

1. سیپە، حەشارگە، رەبەت، کەمین، بۆسەی راوکەر؛ 2. خندەک؛ 3. دیواری کورت.

جۆلانە

هه‌لۆرک، ده‌یدیک، دێله‌کانێ، دارده‌له‌کانێ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!