یاقووت

بەردێکی سووری گران و بەنرخە کە بۆ نگینی ئەنگوستیلە و نێوان لیرە و شۆڕاوکەی گوارە و هیدیکە بەکار دەبرێ.

ناودێر

نێونراو، بەنێوبانگ، نێودیارکراو بۆ دەنگدان و هەڵبژاردن.

وەندی

1. گۆڕدراوی وشەی کۆنی (وەنت) ە، واتە: خاوەن، خودان ساحێو؛ 2. کاسە و دەفر و قاپ و گۆزە و دێزە؛ 3. پاشگری وشەیە بۆ وێکچوون و نیشاندان؛ 4. پاشگری نێوی چەند عەشیرەتن لە کوردستان، وەکوو عەلیوەندی و حسەینوەندی.

زەڕوەشان

زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.

پەیوەند

1. تێکەڵی و دۆستی؛ 2. موتوربەی دار و هیدیکە.

داخواز

1. خوازیار، خوازه‌ر؛ 2. داواکاری، پێداویستیی.

درێشک

درێشک، دره‌وش.

ئاخیه

گوڵمێخ، سنگی ئاسنی ئاڵقه‌دار یان سنگی ئه‌ستووری دارین که‌ بۆ دابه‌ستن و ‌هه‌ڵدانی چادر و ره‌شماڵ و هیدیکه‌ به‌کار دێ.

ئەسرین

فرمێسک، رۆندک، ئەسر؛ لە ئاوێستادا کە بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی و هەورامی نووسراوە، (ئەسروو، ئەسراڤ) هاتووە.

ئاڤدین

تۆڵەکردنەوە، تێهەڵکردنەوە بۆ لەحەقهاتن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!