بارۆ
بە زاراوەی هەورامی واتە: بیهێنە، بیتێرانە.
دەشە
دیمهنجوان، بهدیمهن.
بەرزالین
گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
زەینەڵ
1. زەوینێ کە نەوتی هەبێ؛ 2. گوندێکە لەبەری ماوەت لە باشووری کوردستان.
ژووژان
وەگوڕهاتن، بووژانەوە.
بۆران
1. دابارینی بەفر و هەڵکردنی با پێکەوە، تۆف، کڕێوە و بادەوە؛ 2. بارانی بەخوڕ.
ڕاگا
1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.
قاپۆ
1. قاپۆک، ئەو شتانەی کە لافاو رایدەماڵێ و دەیخاتە قەراخ؛ 2. نیاز، ئاتاج. قاپۆم بە وەیس بوو، ئەویش بە سوننی دەرچوو!
ئیلیان
هێلانە.
ئاریشە
کێشە و گرفت، کاری دژوار و بە زەحمەت