داکۆک
1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.
لەزێ
بەلەز، بەپەلە؛ لەزێ هێمایە بە گورجوگۆڵ؛ بەدەستوبرد.
سامتین
سامتیک، سامتی، جۆرە دەزوویەکی پوختی بریقەداری قایمە.
سەربێر
ئەو کیژەی کە لە پەچەدا مەڕ یان بزن دەگرێ بۆ دۆشین.
ڕەشکۆ
1. بە رەنگی رەش داڕێژراو؛ 2. رەشتاڵە؛ 3. رەشۆ، رەشە، سووکەڵەنێوی رەشید.
هەنگوێن
هەنگڤ.
باڵوێز
نێردراوی میری لە وڵاتێکی دیکەدا، بریکاری دەوڵەت لە دەوڵەتێکی تردا.
ڕووگوڵ
روومەت گوڵ، روو وێنەی گوڵ.
کاژاو
1. جۆرە ترێیەکی رەشی بزمارکوتی مزرە؛ 2. هەم گوندە هەم چیایەکە لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی لە باشووری کوردستان.
سەراس
1. ناوازە؛ 2. تایبەتی.