شاخۆ

1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک.

مەشین

وشەیێکی کوردیی کرمانجییە واتە: گەڕان، دەرکەوتن، خۆنیشاندان. لە زاراوەی کوردیی کرمانجیدا وشەی (مەش) بۆ خۆپیشاندان بەکار دەبرێ.

ڤارۆ

چیایەکە لە ناوچەی دەرسیم لە کوردستانی باکوور‌.

کاردۆخ

ئەو تیرەیەن لە کورد کە گزەنفۆن لە کۆپەڕەکەیدا نێوی هێناون. بڕوانە کاردۆ و گۆتۆ.

خامان

جۆرێک پارچه‌ی سپییه‌ بۆ کراس.

ئەرجا

نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە بەڵام بە دەستی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق، کوردەکەیان لەوێ هەڵکەندووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.

ساڕێژ

پڕبوونەوەی برین و چابوونەوەی، برینێک کە گۆشتەوزوونی هێنابێتەوە و چا بووبێتەوە.

ئاڤامیه

نێوی شارۆچکه‌یه‌کی کوردنشین بوو له‌ لای عه‌ماره‌ی کوردنشینی کوردستانی باشوور که‌ کوردی فه‌یلی تێدا ده‌ژیا، به‌ڵام به‌ ده‌ستی حکوومه‌تی به‌عس، کورده‌که‌ی تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و کوشتن و راوه‌دوونان هات و ئه‌وه‌شی که‌ ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ربیان تێدا نیشته‌جێ کرد، له‌ناو عه‌ره‌بدا توانه‌وه‌. له‌ کوردستانی باشوور، حکوومه‌تی به‌عس، چه‌ندین شار و شارۆچکه ‌و گوندی کوردنشینی وکوو: مه‌جه‌ر، کرماشیه‌، به‌گشیان، په‌تیره‌، ده‌ێنۆک، مه‌ریس، رووسا، جاڕوه‌ند، عه‌وێنه‌، گه‌رمان، به‌وارین، کووت، عه‌ماره،‌ زه‌ڕباتییه‌ و هیدیکه‌ی‌، که‌ کوردی فه‌یلییان تێدا ده‌ژیا، له‌ کورد چۆڵ کرد و عه‌ره‌بیان هێنا جێگایان.

جەژنە

جه‌ژن، رۆشان، رۆژی شادی و خۆشیی.

ئاچان

ناوچه‌یه‌که‌ له‌ باکووری رۆژاوای شاری دیاربه‌کر، له‌ باکووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!