کرماجان
1. کرمانجان، کرمانجسان، نشینگای وەرزێران و جووتیاران؛ 2. شوێنی ڕایەت و مسکێنی بەردەستی ئاغا؛ 3. گوندێکە لەلای کەنگاوەر سەر بە ئوستانی کرماشان؛ 4. لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە ڕایەت و جووتیارانی بەردەستی بارەگای ساسانییەکانیان گوتووە: کرماج، یان کرمانج، وشەی کرمانجیش نێوی کۆنی کوردەکانە، ئەوڕۆکەش لە باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گوندیی و دەشتەکی دەڵێن: کرمانج، بۆیە خەڵکی ناو شاری کرماشان بە لادێیی یەکانی دەوروبەری کرماشان دەڵێن: کوردەگە و کرمانج! لەوە دەچێ ئەم (کرماجان)ە هەر نێوی کۆنی کرماشان بێ کە لە مێژووی ئێراند بە بە هەڵە بە (کرمانشاه و کرمانشاهان) ناو دەبرێ و دێهخوداش لە قامووسەکەیدا بە ناشارەزایی باسی کردووە. لە ڕاستیدا دەبێ بگوترێ: کرماشان، نەک کرمانشاه، کرمانشاه وشەیێکی هەڵەیە. بڕوانە بۆ کارمات.
سوێسکە
سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ.
پاتیس
نێوی یەکێ لە فەرمانڕەواکانی گۆتی بووە کە 2500 ساڵ بەر لە زایین شوێنی دەسەڵاتداریی لە شاری (لاگاشدا) بووە.
بانیژە
1. ئەو جێگەیەی گەنمی باراشی لێ رۆ دەکەن و لەوێوە دەڕژێتە گەروو بۆ بەرداش؛ 2. هەموو سەربانێکی نەوی و چکۆڵە.
زەیتوون
دارێکە و بەری دارێکە کە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان زۆرە.
سەرفراز
سەرفراز، سەربڵند.
هەیڤک
مانگیلە، مانگی یەکشەوە.
ساپاک
بێ جێگە و رێگا.
ئاشۆ
1. وچان دەرکردن، پشوودان، تۆزێک وەستان بۆ ئیستراحەت؛ 2. بشێوی و ئاژاوە.
کەڤۆک
1. کەڤووک، کاڤووک، کاڤۆک، کەڤۆک، کابووک، کۆتر؛ 2. بە زاراوەی زازاکی دەبێتە بۆران؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کۆنی کوردییه کە حەسەن جزیری خوێندوویەتی.