ڕەوەک

رەوک، سرک، تۆڕ.

ڤەرسین

ڤەرسان، راپسکان، راییبوون، تەکان لەخۆدان بۆ دەربازبوون.

ئاورینگ

1. پریشکه‌ی ئاگر؛ 2. بریقه‌ و ترووسکه‌.

سارمە

1. سالمە؛ 2. نەخشی تەقەڵدرووی زین؛ 3. بەری گیایەکە بۆ دەرمان بەکار دێ و زۆر بەنرخە، هەروەها بنەکەی بۆ دەقی چیت بەکار دێ؛ 4. گوڵینگەی لە ئاوریشم و تاڵەزیو؛ 5. قۆزاخەی پەموو؛ 6. دۆڵمەی گەڵا؛ 7. جۆرێک هەرمێ.

قەتارە

1. ریز، رزن؛ 2. پلە و پایە؛ 3. زەمبەرێکی سەر ژنانە، قەتارە و گێلگێلە؛ 4. قەتارەی فیشەک؛ 5. قەتارەی سوواران؛ 6. شتێک کە بە تنۆکە ئاو دەتکێنێ.

ماریا

1. پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان یا مانای‌؛ 2. نێوی‌ هۆزێکی کورد بووە. بڕوانە ماردین لە بەشی کوڕان.

دازین

دازین و به‌زین، هاتنه‌خوار و داکه‌وتن.

دیبۆن

قەڵایەکی کۆنە لە (دارەبزماران) لە لای سەیرانگای سەلاحەدین.

دەرباز

رزگار، نەجات، قوتار.

بەیتۆ

1. بەیتی بچووک، حەیرانۆک؛ 2. یەکێ لە هەواکانی مۆسیقای کوردی. بەیت لە زمانی کوردیدا واتای چیرۆک دەدا و هیچ پێوەندییەکی بە (بێت) عەرەبییەوە کە مانای ماڵ دەدا، نییە. بڕوانە بەێتاس لە بەشی کوڕان و هۆنیا لە بەشی کچان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!