ڕەزوو

نەمامی داربەڕوو.

بەزا

خۆشڕۆ، خۆشبەز.

سەربەخۆ

ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر.

ئەسای

کڕین، سەندن.

کانی

1. چاوکە، چاڤکانی، چەشمە، سەرچاوەی ئاو؛ 2. لە وشەی (کان)ەوە هاتووە کە واتای چاوگە و سەرچاوە و (معدن) دەدا.

باکاسیا

نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بووە لە ناوچەی (بەدرە) کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. شاری بەدرە لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حوکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین، بەڵام ئێستا خەڵکەکەی کەم کەم گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

نینا

ئەمانە، ئەوانە، ئەیانە، یانە.

ڕەشانگ

1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.

پەترۆسا

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

بیارە

گەورە گوندێکی دڵگیرە، کەوتۆتە بناری چیای هەورامان لە کوردستانی باشوور، کە لە سنووری دەستکردی نێوان ئێران و ئێراقدا هەڵکەوتووە. ئەو گوندە یەکێک لە جێگە نەزرگاکانی تەریقەتی نەخشبەندییە و یەکسەر باخ و باخاتە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!