ژەنگال

1. موورووی شین؛ 2. جۆرێک کۆترەکیویلەیە کە لە هەرێمی لوڕستان زۆرە.

بەدران

بەو شەوەی دەگوترێ کە مانگی چواردە هەڵدێ.

فەرما

گوتی، فەرمووی.

زەرەک

ملوانکەی لە موورووی کارەبا.

خابوور

چەمێکە لە (سەرێ کانی) یەوە سەرچاوە دەگرێ و لە نێوان زاخۆ و سلۆپیشەوە تێدەپەڕێ و یەکێ لەو چۆمانەیە کە دەڕژێتە چەمی فورات لە باکووری کوردستان. حکوومەتی فاشیستی سووریە، نێوی (سەرێ کانی) گۆڕیوە بە (رأس العین)، وەکوو حکوومەتی دڕ و کوردکوژی تورکیە کە نێوی هەموو شار و گوند و دەشت و رۆبارەکانی کوردستانی لەو بەشە داگیرکراوە کردووە بە تورکی!!

ئارژەنگ

ئەرژەنگ، دارێکی پێستسوورە وەک بەڵاڵووک کە لەبەر ئەوەی قاییمە، گۆچانی لێ درووست دەکەن. بڕوانە وشەی ئار.

دەوار

رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.

ئۆدا

به‌ زاراوه‌ی رواندزیی (سۆرانی) واته‌: دایه‌، هۆ دایه‌.

هەلیلان

تیرەیەکی کوردن لە تیرەکانی پشتکۆ، لە ناوچەی لوڕستان.

خونچەزەر

پشکووژی زه‌رد، خونچه‌ی زه‌رد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!