دلۆڤان

مێهره‌بان، دڵسۆز.

باسرەت

گوندێکە لە ناوچەی بۆتان لە باکووری کوردستان.

زارگەش

قسەخۆش و رووخۆش.

چەکۆ

ئازا و بەجەرگ؛ نێوی یەکێ لە قارەمانەکانی بەیتی (مەم و زین) ە کە یەکەم دەزگیرانی خاتوو زین بووە.

زۆر

زۆرۆ، ئیبنو خەلەکان کە کورد بووە و لە بنەڕەتا خەڵکی هەولێر بووە، دەڵێ: زۆر نێوی کوڕی ئەژدەهاک بووە و بنەڕەتی (شارەزوور) لە کوردستان ئەو دایناوە؛ حەمدوڵڵا مستەوفیش دەڵێ: نێوی شارەوزوور لەبەر ئەوە بووە کە دەسەڵاتدارانی ئەوێ زۆردار و شەڕکەر بوونە. لە ڕۆژئاوای کوردستان کە قەراخ سنووری خاکی عەرەب و کورد دەگرێتەوە، شارێک هەیە کە نێوی (دێرەزوور)ه لە کۆندا سریانی و کوردی لێ ژیاوە‌، بەڵام دواتر لەلایەن حکوومەتی (بعث)ی سووریەوە، عەرەبیان تێدا بیشتەجێ کردووە.‌ لەوە دەچێ کە ئەو شارەش هەر (زۆر) ئاوەدانی کردبێتەوە، چونکە ئەو سریانی و ئاسوورییگەلەی کە لە کوردستان ژیاون و کلیسایان هەبووە، کوردەکان بە کلیساکانی ئاسوورییەکانیان گوتووە: دێر! کە وشەیەکیب ئاوێستایی مادییە و لە کوردیی و فارسیشدا وشەیێکە هاوبەش. ئەگەر نێوی کوڕی ئەژدەهاکیش زۆر یا زوور بووبێ، (دێرە زوور) واتە: کلیسای زوور. وەک چۆن دەگوترێ شارەزوور، واتە شارێک کە زۆر یا زوور ئاوەدانی کردبێتەوە.

قشڵاخ

1. زستانەوار؛ 2. دێی دابڕاو لە دێی دیکە؛ 3. گوندێکه لەلای سنە کە لەمپەرێکیان لێ بەستووە.

هێڤی

ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد.

ئاوێژ

هاوێژ، پاشگری بەواتا فڕێدەر. (چەکهاوێژ، نوورهاوێژ)

ئاوێسەر

1. شوێنی پڕئاو و بژوێن، کەژی پڕلەکانی؛ 2. ئاوێسەر، کەژێکی بەئاو و بژوێنە لە هەورامان لە لای باشووری شارۆچکەی تەوێڵێ. زۆر بەداخەوە، هەتا ئێستاش خەڵک نێوی گوندی (تەوێڵێ)یان، بە هەڵە گوتۆتەوە، لەکاتێکدا بێژرەی درووستی (تەوێڵێ) یە، نەک تەوێڵە! تەوێڵێ، واتای ناوچاوانی چیا و تەوێڵی کەژ و شوێنی هەڵاتوو دەدا، نەک (تەوێڵە) ی بە مانای گەوڕ!

کەوی

1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!