بێوەر

1. بێ بەر؛ 2. رەنج بەخەسار؛ 3. بێ بەش.

مشکۆ

گۆرانیبێژی مەقامی بەنێوبانگی (لەپاش مەرگم)، نازنێوی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (شەوکەت) هەولێرییە کە بە کوردیی و تورکمانیی گۆرانیی دەگوت.

ڕێژاو

گوندێکە لەنێوان شارەکانی (جووانڕۆ و کرماشان) کە گەورەکانییەک و سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و ناوچەیەکی کۆنە.

بڕیار

1. پەیمان؛ 2. مەرج؛ 3. تەسمیم؛ 4. قەرار.

بەختەوەر

خاوەنبەخت، خۆشبەخت.

وەندا

ژن و کچی خوێندەوار.

سکاڵا

1. هەڵڕشتنی داخ و خەفەتی دڵ؛ 2. هانابردنە بەر کەسێکی دیکە وەکوو شکایەت، گلەیی؛ 3. لۆمە و سەرکۆنە؛ 4. بیری چارەدیتنەوە.

هەرسین

1. فرمێسکاویی، چاوبەگریان؛ 2. نێوی شارێکی کوردنشینە لە ناوچەی کرماشان.

بەرواژ

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

ئێلم

نێوی تەپۆڵکەیەکە لە رۆژاوای جزیر، لە کوردستانی سووریە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!