ئاژوان
گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
گەورێ
1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
نارێ
سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. بڕوانه بۆ نارین.
چان
1. جەنجەڕ، دەزگایەکی درووستکراو لە دار و ئاسنە کە بۆ کوتانی گەنمی دروێنەکراو بەکار دەبرێ و پەڕەپەڕەی ئاسنی پێوەیە کە کوڵەشی گەنمەکە ورد دەکا و ئامادە دەبێ بۆ شەن و کەو کردن. 2. ئامرازێکە لە جۆماڵدا بەکاری دەبەن و جۆگەی ئاوی پێ خاوێن دەکەنەوە. 3. زەنگۆڵەی خەبەردارکردن.
تاوێرە
1. تاوێر، تاڤێر بە هەموو مانایەک، تمتمان، زەوی رەقەن؛ 2. گوندێکە لەڵای سەرکەن و دەرەشیش لە ناوچەی هەڵەبجە.
باڤڵ
بافڵ، باڤێڵ، بابڵ؛ 1. قەڵوەز، تاڤگە، ئاوهەڵدێر، سەروەشێن؛ 2. باڤڵ، لە ئاوێستادا بە (پاڤر) هاتووە و واتای تاڤگە دەدا.
دڵدار
گراو، کەسی ئازا و بەجەرگ، خۆشەویست
لەوەند
1. بەناز و یەکجار جووان؛ 2. تیرەیرکی کوردن لە باکووری کوردستان ، لە ناوچەی دیاربەکر.
جەنگاوەر
چەکداری بەشدار لەشەڕ، شەڕکەر.
ساباق
ساواق، شوێن و جێگەی زۆر بەرفراوان.