دڵاوێز
کهسێ که دڵی گیرۆدهی عهشق و جوانی کهسێکی دیکه دهبێ.
ئارۆک
کفتەساواری پانکەڵە کە لە ئاردیش دەیکەن.
زەنوێر
جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا.
مارد
1. سەرکێش، یاخی؛ 2. بەرز و هەڵاتوو؛ 3. نێوی کۆنی ماد بە زمانی یۆنانیی؛ 4. تیرەیەکی گەورەی کۆنی کوردن کە پشتی لوڕەکانن؛ 5. قەڵایەک و گوندێکە لە ناوچەی لوڕنشینی بەهمەنشێر لە خوڕەمشار؛ 6. باژێڕی ئێستای ماردین لە کوردستان شمالی وەبیرخەرەوەی ئەم تیرەیەن.
شاتی
شەختە، شاختە، شاختی، شاتی، سەهۆڵ، هەوای سارد، رۆژی سارد و سەهۆڵبەندان. بڕوانە بۆ شەختە.
خانیان
1. هۆزێکی کوردە لە (جزیر و بۆتان) کە شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانی لە مێژووی (کورد و کوردستان) دا دەڵێ: لە دەوروبەری بایەزید دەژین. بڕوانە خانی لەسەرەوە؛ 2. خانیان گوندێکە لە ناوچەی شاسواری شیراز کە قسەکردنیان تێکەڵێکە لە کوردیی و گیلەکی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی مەراغە و کوردیی قسە دەکەن.
دایاخ
1. دایهخ، بایهخ، بههره، فایده؛ 2. سهبر و حهوسهڵه؛ 3. پشوودان.
شەهێنە
1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
ڕاشکان
بەسەرچوون، تێپەڕبوون، وەکوو شەو راشکا ئێمە هەر نەمانتوانی بچینە سەر بەجێهێنانی کارەکەمان.
بەرهان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.